RSS
وێنە

خەڵاتی رێز لێنان بۆ شانۆکار تەلار ھیرانی لە ئاماد

27 نیسان

خەڵاتی رێز لێنان بۆ شانۆکار  تەلار ھیرانی  لە ئاماد

پۆڵانیوز-٢٨نیسان/
ئێوارەی رۆژی ھەینی ٢٦ی یسان لە ھۆڵی شارەوانی شاری “ئاماد”ی باکووری کوردستان، بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و خەڵکی ئەو شارە مۆنۆدرامای “ژنەکەی ئەو ماڵە” نمایشکراو شانۆکار “تەلار ھیرانی” خەڵاتی رێز لێنانی پێبەخشرا.

لە ئامادەوە تەلار ھیرانی لە لێدوانێکی تایبەت بە (پۆڵانیوز)ی گوت “مۆنۆدرامای “ژنەکەی ئەو ماڵە” لە نووسینی “داریۆفۆ” و دەرھێنانی “کارین باریستراند” ـە، لە میانەی چالاکییەکانی یەکەمین رۆژ و کردنەوەی فێستیڤاڵی شانۆی ئاماد نمایشکرا”.

زیاتر گوتی “ئەم مۆنۆدرامایە لە ئامادەکردن و نواندنی خۆمە، بەرھەمی شارەوانی رانییەیە، ھاوکات لە میانەی نمایشکردنی خەڵاتی تایبەتی شارەوانی رانییەم پێشکەشی “عوسمان بایدەمیر” سەرۆکی شارەوانی ئاماد کردووە، لە ئێستاشدا لە گفتوگۆدام لەگەڵ شانۆکارانی ئاماد بۆ ئەوەی لە داھاتوو پڕۆژەی پێکەوەییمان ھەبێت”.

مۆنۆدرامای “ژنەکەی ئەو ماڵە” لە نواندنی “تەلار ھیرانی” لە چەندین شاری کوردستان و دەرەوەی کوردستان نمایشکراوە.

پۆڵا قاسم نوری

 

لێدوانێک بنووسە