RSS

Author Archives: ماڵپەرەی پۆڵا نیوز

وێنە

ھەیفا ‌وەھبی سوپاس رەخنەگرە گەمژەکان دەکات

ھەیفا ‌وەھبی سوپاس رەخنەگرە گەمژەکان دەکات

پۆڵانیوز-٢٨نیسان/
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆ کلیپەی ھەیفا وەھبی جلەکانی لەبەرکردبوو کە پێشتر ھونەرمەندی ئەمریکی بریتنی سپێرز لە ڤیدیۆ کلیپی (Scream and Shout ) لەبەری کردبوو، رەخنەی ئەوەی لێ گیرا کە لاسایی ئەو ھونەرمەندە ئەمریکییە دەکاتەوە،ھەموو ئەو رەخنانە وای لە ھەیفا کرد وەڵامی رەخنەگرەکانی بدەتەوە لە سەر تۆڕی تویتەر وەی نووسیەوە کە پێکەنینی بە ھەموو ئەو رەخنانەھاتووەو سوپاسی رەخنەگرەکانی کرد کە بە گەمژە لە قەڵەمی دان‌و بنووسێت:(ئێوە خۆتان دەزانن کە من پێکەنینم بە ھەندێک لەو کۆمێنتانە دێت کە لەلایەن کەسانی ئیرەبەر‌و گەمژەوە دەنووسرێت لەسەر بەرھەمەکانم، سوپاستان دەکەم لەبەر ئەوەی واتان لێ کردم پێبکەنم).ئەگەرچی لە یوتیوب لە ماوەی تەنھا دوو رۆژدا زیاد لە سەد ھەزار بینینی تێپەڕاند.

پۆڵا قاسم نوری

 
وێنە

خەڵاتی رێز لێنان بۆ شانۆکار تەلار ھیرانی لە ئاماد

خەڵاتی رێز لێنان بۆ شانۆکار  تەلار ھیرانی  لە ئاماد

پۆڵانیوز-٢٨نیسان/
ئێوارەی رۆژی ھەینی ٢٦ی یسان لە ھۆڵی شارەوانی شاری “ئاماد”ی باکووری کوردستان، بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و خەڵکی ئەو شارە مۆنۆدرامای “ژنەکەی ئەو ماڵە” نمایشکراو شانۆکار “تەلار ھیرانی” خەڵاتی رێز لێنانی پێبەخشرا.

لە ئامادەوە تەلار ھیرانی لە لێدوانێکی تایبەت بە (پۆڵانیوز)ی گوت “مۆنۆدرامای “ژنەکەی ئەو ماڵە” لە نووسینی “داریۆفۆ” و دەرھێنانی “کارین باریستراند” ـە، لە میانەی چالاکییەکانی یەکەمین رۆژ و کردنەوەی فێستیڤاڵی شانۆی ئاماد نمایشکرا”.

زیاتر گوتی “ئەم مۆنۆدرامایە لە ئامادەکردن و نواندنی خۆمە، بەرھەمی شارەوانی رانییەیە، ھاوکات لە میانەی نمایشکردنی خەڵاتی تایبەتی شارەوانی رانییەم پێشکەشی “عوسمان بایدەمیر” سەرۆکی شارەوانی ئاماد کردووە، لە ئێستاشدا لە گفتوگۆدام لەگەڵ شانۆکارانی ئاماد بۆ ئەوەی لە داھاتوو پڕۆژەی پێکەوەییمان ھەبێت”.

مۆنۆدرامای “ژنەکەی ئەو ماڵە” لە نواندنی “تەلار ھیرانی” لە چەندین شاری کوردستان و دەرەوەی کوردستان نمایشکراوە.

پۆڵا قاسم نوری

 
وێنە

پەیکەرە لمینەکان دەچێتە مەغریب

پەیکەرە لمینەکان دەچێتە مەغریب

پۆڵانیوز-٢٨نیسان/
کورتەفیلمی پەیکەرە لیمنەکان لە دەرھێنانی تەحسین فائق لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی سووس لە وڵاتی مەغریب بەشداری دەکات و نمایش دەکرێ.

تەحسین فائق دەرھێنەری کورتەفیلمەکە لە لێدوانێکی تایبەت بە (پۆڵانیوز)ی گوت”کورتە فیلمی پەیکەرە لمینەکان لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی (سووس) لە ووڵاتی مەغریب بەشداری دەکات و بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرە بۆ ساڵی ٢٠١٢ .

زیاتر گووتی لەم فیلمەدا ھەریەک لە تاریق ئاکرەیی، رێکان ئەحمەد، کەمال عەزیز، ئیڤان ئەحمەدو شنۆ ھەولێری وەک ئەکتەر بەشدارن و عادل ئاکرەیی کاری وێنەگرتنی کردووەو کارزان ئەحمەد ئەنجامی داوە و فێستیڤاڵی (سووس) لە مانگی ٥ لە رێکەوتی ١٠تا ١٢دەبێت وە چیرۆکی ئەم فیلمە باس لەبڕوا بوونی خەڵکی لادێیەکی کوردستان دەکا بە سیحرو شەعوەزە کە لەم کارەشدا کچێک و ھونەرمەندێک پەیکەرتاش دەبنە قوربانی.

پۆڵا قاسم نوری

 
وێنە

راغب عەلامە لە واز ئەرەب ئایدڵ دەھێنێ

راغب عەلامە لە واز ئەرەب ئایدڵ دەھێنێ

پۆڵانیوزـ٨نیسان/
راغب عەلامە،ھونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی ئاشکرای کردوە چیتر وەک لێژنەی ھەڵسەنگاندن لە پڕۆگرامی “ئەرەب ئایدڵ” نامێنێتەوە.

راغب عەلامە بە میدیا عەرەبییەکانی گوتووە “کە چیتر وەک لێژنەی ھەڵسەنگاندنی لە پڕۆگرامی “ئەرەب ئایدڵ”ی کەناڵ ئیم بی سی نامێنمەوەو واز دەھێنی،وە ھیچ ھۆکارێکی بۆ واز ھێنان ئاشکرا نەکردووە وە کەناڵی ئیم بی سی ھیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر وازی ھێنانی بڵاو نەکردۆتەوە.

پۆڵا قاسم نوری

 
وێنە

گەیلان دەبێتە جیھانی

گەیلان دەبێتە جیھانی

پۆڵانیوزـ٨نیسان/
گـەیلان تاھیر کە لەبەرنامەی “تۆ نمونەی”کۆڕەک تیڤی لەساڵی ٢٠١١ پلەی یەکەمی بەدەستھێنا ،لە ئێستا بەشداری لەپێشبڕکێیەکی دەنگ خۆشیدا کرد و سەرکەوت بۆ پێشبڕکێیەکی جیھانی.

گەیلان تاھیر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیس بوک” نوسیویەتی “لەم رۆژانە لە وڵاتی تورکیا گەرامەوە وەک لەوێ بەشداریمکرد لە بەرنامەیەکی دەنگخۆشی لە (ئەدەنە) ئەوەی بەشداری لەو بەرنامەیە دەکات کە دەرچوو ئەچێت بۆ پێشبڕکێ یەکی جیھانی کە بە (ئۆڵۆمپیاتی تورک-کورد) ناسراوەو زیاتر لە ١٣٠ وڵات بەشداری تێدا دەکەن،منیش وەکو کوردێک لەسەر ئاستی عیراق بەشداری ئەو بەرنامەیەم کردو توانیم (پلەی یەکەم) بەدەست بھێنم”.

پۆڵا قاسم نوری