پۆڵا نیوز
گۆرانیبێژ تامر حوسنی رایگەیاند لەگەڵ ئەستێرەی ستار ئەکادیمی بەسمە بوسێل ھاوسەرگیریی کردووە.
تامر حوسنی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک بڵاویکردەوە ھەواڵی ھاوسەرگیرییەکەی بۆ ھەوادارانی ئاشکراکرد.
تامر دەڵێت لەپێشدا ئەوان پەیوەندی ھاوڕێیانەیان پێکەوە ھەبووەو دواتر پەیوەندییەکە گۆڕاوە بۆ خۆشەویستی و بەم نزیکانە ئاھەنگی ھاوسەرگیریی سازدەکەن.