پۆڵانیوز
شاعیری گەنج سارا عومەر وەک شاعیر و ئەکتەر نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان دەکات لە فێستیڤاڵی جیھانیی گەنجان لە بەریتانیا بۆ ساڵی ٢٠١٢.ڕۆحە ناکۆتاکان چەند دەقێکی شیعرین، کە سارا عومەر بە زمانی ئینگلیزی نووسیونی و لە بواری ئەدەبی ئەم فێستیڤاڵەدا پێشکەشیان دەکات، بە بەشداریی موزیسیانی بە ڕەگەز گامبی سۆرا سۆسۆ لەسەر ئامێری کۆرا، کە چەنگی ئەفریقییە. ھەروەھا لە بواری ھونەردا سارا عومەر وەک ئەکتەر بەشداری دەکات لە شانۆیی ”لە کەلتورێکدا شوناسی ھیچ کەسێک”، کە بەرھەمی ستۆدیۆی ئەکتەری سلێمانییە.
شایەنی باسە فێستیڤاڵی جیھانیی گەنجان لە شاری نۆتینگھامی وڵاتی بەریتانیا نمایشەکانی لە بوارەکانی ئەدەب و ھونەردا لە ڕۆژانی ٧ بۆ ١٦ ی مانگی ئەیلول / سێپتەمبەردا دەست پێ دەکات، واتە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت بە بەشداری باشترین لە ١٠٠٠ ھونەرمەندی گەنجی ناوازە و بە توانای جیھانیی لە ١٠٠ وڵاتی جیاوازی جیھانەوە.
بۆ ئەم فێستیڤاڵە لە بواری ھونەری شانۆدا ھەر یەک لە ئەکتەری شانۆیی ئازاد فاتیح، بان غازی و خدر موحەمەد بە بەشداری سارا عومەر وەک ئەکتەر لە دانیمارک و سۆرا سۆسۆ وەک موزیسیان لە گامبیاوە نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن. ھەروەھا ئاودێر عوسمان لە بواری شێوەکارییدا نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئەم فێستیڤاڵە بە سپۆنسەری سەرەکی ئۆڵۆمپیاتی لەندەنی ٢٠١٢ و ھەر یەک لە زانکۆی نۆتینگھام، ئەنجومەنی ھونەرمەندانی ئینگلتەرا، ئەنجومەنی شاری نۆتینگھام و لۆتەری فۆند و چەندین ڕیکخراو و کۆمپانیای تر بەڕێوە دەچێت.
شوێن و کات:
”Immortal Souls”poetrycollection by Sara Omar
Sara Omar &Sura Susso
Venue: Dom, Nottingham Market Square, NG١
کات ١٦:٠٠
*** *** ***
شوێن و کات:
Performance: ‘In a Culture No Man’s Land by ‘Sulaimany Studio Actor
Azad Fatih, Ban Ghazi, Khdir Mohammed, Sara Omar & Sura Susso
Venue: Waverley Building, Nottingham Trent University
کات ٢٠:٠٠